به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه له‌گه‌ڵ برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له عێراق كۆ بوووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له پرسی سه‌رۆک كۆماری عێراق كراوه كه تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كردوووه‌ته‌وه له‌وه‌ی پێویسته كورد پرسه‌كه له نێو خۆیدا یه‌كلا بكاته‌وه.
له ئێستادا شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری به‌غدایه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆک كۆماری عێراق كه له‌گه‌ڵ پارتیدا له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته‌وه له ناكۆكیدان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment