دەقی دیمانەکەی بڕیار ڕەشید لەگەڵ کوردپرێس بەشێوازی خوارۆیە:
کوردپرێس: دەنگدانەکەتان تا ئێستا چۆ بینیوە؟
بڕیار ڕەشید: پڕۆسەی دەنگدانەکە دەتوانین بڵێین تا ڕادەیێک هێواشە و ئەوەش بە هۆی ئەو بڕیارە تازەی کۆمیسیۆنەوەیە بەڵام داواکارین لە هاووڵاتیان کە هەر چۆنێک بێت بڕیارەکەی کۆمیسیۆن ئەنجام بدەن و بە دۆکیۆمێنتی تەواوەوە بەشدار بن لەو پڕۆسەیەدا.
کوردپرێس: ئێوە وەکوو لایەنی یەکێتی ناڕەزایەتیتان دەربڕی بەو بڕیارەی کۆمیسیۆن؟
بڕیار ڕەشید: ئێمە ڕەخنەمان لەسەر بڕیارەکانی کۆمیسیۆن بوو کە دوو کاتژمێر پێش دەست پێکردنی هەڵبژادرن بڕیاری تازەی دەر کردووە و دڵنیاشین کە ئەو بڕیارە تەنها پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە و لە شوێنەکانی تردا کاری پێناکرێت.
کوردپرێس: پێتان وایە بۆچی کۆمیسیۆن بڕیارێکی وای داوە؟
بڕیار ڕەشید: ئێمە تەسەور دەکەین کۆمیسیۆن ئەو بڕیارەی لە ژێر گوشاردا داوە، ئێمە گومانمان لەسەر بڕیارەکەیە چوون دوو کاتژمێر پێش دەستپێکی هەڵبژادرن ئەو بڕیارەی داوە.
کوردپرێس: مەگەر کۆمیسیۆن نوێنەری لایەنەکانی تێدا بەشدرا نییە؟
بڕیار ڕەشید: نوێنەری لایەنەکانی تێدایە بەڵام وەکوو چۆن لە ڕابردووشدا نەیتوانیوە تۆماری دەنگدەران پاک بکاتەوە لە ژێر گوشاردا، دواجاریش ئەوەیە کە دەنگی زۆرینە لەوێیە و بەدەنگی زۆرینە بڕیارەکان تێدەپەڕێندرێت.
کوردپرێس: تەندروستیی هەڵبژادرنەکان چۆن دەبینن؟
بڕیار ڕەشید: لە دەنگدانی تایبەتدا دەتوانین بڵێین پڕۆسەیێکی سەرکەوتوو بوو بەڵام لە دەنگدانی گشتیدا ئەم ڕێکارانە بارگرانییان لەسەر دەنگدەران دروست کرد و تاکوو ئێستا نازانین نسبەی بەشداری چەنێک دەبێت و ئەویش لە کاتژمێرەکانی کۆتایدا دەردەکەوێت. تاکوو ئێستا نسبەی بەشداری کەمە ئەوەش بە هۆی ئەو ڕێگری کردنەیە کە کۆمیسیۆن لەسەر دەنگدەران دروستی کرد.
کوردپرێس: پێش بینیی ئێوە بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژادرن چییە؟
ئێمە گەشبینین، وەکوو دەنگی خۆمان، دڵنیاین لەوەی کە دەنگەکانمان بەراورد بە هەڵبژادرنی پێشوو و هەڵبژادرنی 12ی 5یش زیاد دەکات، بەڵام ترسمان لەو ڕێگرییانە هەیە کە هاووڵاتییانی هەڵەبجە و سلێمانی تووشی دەبن. دڵنیاشین لەوەی کە کورسییەکانمان بە ڕادەیێکی بەرچاو زیاد دەکات.
کوردپرێس: ئەگەر یەکێتی ئەو ئەنجامانەی کە دەیهەوێت بەدەستی بێنێت، گفتوگۆکانی لەگەڵ گۆڕان و لایەنەکانی دیکە چۆن دەبێت لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت؟
بڕیار ڕەشید: درکەکانمان کراوەیە بۆ هەموو لایەنەکان، لە ڕابردووشدا وتوومانە و ئێستایش دەڵێین کە هەر لایەنێک بیهەوێت خزمەتی هەرێمی کوردستان بکات و هاووڵاتییان لەم دۆخە تێپەڕێنێت ئێمە ئامادەی دانووستانین لە گەڵیدا و ئامادەین کە پێکەوە بتوانین چارەسەری کێشەکانی هاووڵاتییان بکەین.
دیمانە: حەسەن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنەوە: بەشی کوردیی هەواڵدەریی نێونەتەوەیی کوردپرێس
Your Comment