سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی کوردستانی 24 بڵاوی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان کەرەجای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا کرا.

لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوندیی هەمەلایەنە کردەوە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.

News Code 3834

Your Comment

You are replying to: .
captcha