دەنگۆی گەڕانەوەی دامەزرێنەرێکی گۆڕان بۆ ناو یەکێتی بڵاو دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی، چەند وێنەیێكی خۆی‌ و سەركەوت حەسەنی بڵاوكردەوە، كە دەنگۆ هەیە بگەڕێتەوە ناو ئەو حیزبە.

کوردپرێس:

حاكم قادر حەمەجان لە رێگەی ئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنەكانی بڵاو كردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: "ئەمڕۆ ٢٠١٨/٩/٢٧ لە بارەگای مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی پێشوازیمان كرد لەھەڤاڵ سەركەوت و چەند ھەڤاڵێكی تری بزوتنەوەی گۆڕان".

سەركەوت حەسەن، بە "سەركەوتی كۆبە" ناسراوە و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان، كە پێشتر بەرێوەبەری ئاسایشی شاری سلێمانی بوو.

دەركەوتنی سەركەوت حەسەن، لەگەڵ حاكم قادر لە كاتێكدایە، دەنگۆ هەیە ناوبراو لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەگەڕێتەوە ناو یەكێتی نیشتمانی، بەڵام تائێستا لەو بارەوە هیچ روونكردنەوەیێكی نەداوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 38338

Your Comment

You are replying to: .
captcha