بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرک کۆمار بەربژێرکردووە 31 کەسن، بەڵام تەنیا حەوت کەسیان مەرجەکانیان تێدایە و لەوبارەوە تانەدان دەستی پێکردووە.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند 22 بەربژێر بە فەرمی داواکارییان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پێشکەش کردووە و ناوەکانیشی بڵاو کردەوە.
بەپێی بەیاننامەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان، 14 بەربژێری دیکە سەلماندنی بوونی ئەزموونی سیاسییان پێشکەش نەکردووە، هاوکات نۆ بەربژێریش دوورخراونەتەوە و بەربژێرێکیش کشاوەتەوە.
ئەو بەربژێرانەی ماونەتەوە بریتین لە: فوئاد حوسێن، بەرهەم ساڵح، لەتیف رەشید، کەمال قەیتولی، سەردار عەبدوڵڵا، سروە عەبدولواحید، سەلیم هەمزە و عومەر بەرزنجی.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر:60113
Your Comment