به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی ئه‌یلوولی 2018 له به‌یاننامه‌یێکدا فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق ناوی 22 که‌سی بڵاو کرده‌وه که کاندیدن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و پۆسته بۆ گه‌لی کورد یه‌کلا بوووه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌یێک عه‌ره‌ب و تورکمانیش خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته کاندید کردوووه.
پارتی دیموکراتی کوردستان به فه‌رمی فواد حوسێنی وه‌ک کاندیدی حزبه‌که بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاگه‌یاند و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش به بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی پارتی، به‌رهه‌م ساڵحی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته کاندید کردوووه.
ھه‌رچه‌نده ئه‌رکی سه‌رۆک کۆمار چاودێری کردنی جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووری وڵاته به‌ڵام دوو سه‌رۆک کۆماری پێشتر و پێشووی عێراق که یه‌کێتی بوون، نه‌یانتوانی گوشار بخه‌نه سه‌ر حکوومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی گرنگترین بڕگه‌ی ئه‌و ده‌ستووره بۆ گه‌لی کوردستان که بریتییه له جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی ١٤٠ی تایبه‌ت به ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی ھه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی ته‌وافوقی سیاسیی عێراق که له دوای ڕووخاندنی رژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێ، سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق بۆ کورده، سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ پێکھاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه و سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تیش بۆ پێکھاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌یه.
ناوی کاندیده‌کان:
- فوئاد حوسێن
- به‌رهه‌م ساڵح
- ئه‌حمه‌د موح عومران
- سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا
- جهبارشاتی عه‌بدولحوسێن
- عه‌ممار عه‌بدولجه‌بار
- که‌مال عه‌زیز فهیتۆلی
- مونزیر مونعیم ئه‌لباوی
- حه‌سه‌ن حوسێن شه‌مه
- عه‌بدولله‌تیف ره‌شید
- عومه‌ر ئه‌حمه‌د که‌ریم
- سروه عه‌بدولواحید
- مونقیز عه‌بدولله‌تیف مسته‌فا
- مونا محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر
- باسم هاشم دیبس
- محه‌مه‌د ساڵح حه‌مه
- رازی سه‌عید به‌در سه‌لمان
- فه‌یسه‌ڵ موحسین عه‌بود
- عیماد که‌مال سه‌عید
- ریاز محه‌مه‌د مه‌زهه‌ر
- غالب محه‌مه‌د موحسین
- غالب محه‌مه‌د موحسین
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment