میری كوه‌یت: سه‌قامگیریی به‌غدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- میری كوه‌یت ڕای‌گه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌ هیچ شێوه‌یێک ڕێگه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ناده‌ن له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق و ئارامی و سه‌قامگیریی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ به‌گشتی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر داوای شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر سه‌باح میری كوه‌یت محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی كوه‌یتی كردووه‌ و له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌شی شێخ سه‌باح وتی: "كوه‌یت پشتیوانی له‌ سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق ده‌كات و به‌ هیچ شێوه‌یێكیش ڕێگه‌ ناده‌ین ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ربدرێت".

شێخ سه‌باح جه‌ختی له‌وه‌ش كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و دروست كردنی حكوومه‌تی نوێ داهاتوویێكی گه‌ش بۆ عێراق دابین ده‌كات و وتیشی: "عێراق قورساییێكی زۆری هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، سه‌قامگیری و ئارامی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش دروست ده‌كات".

حه‌لبووسی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ک سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كوه‌یت ئه‌نجام دا كاتێک كه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38321

Your Comment

You are replying to: .
captcha