کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراق ڕایگەیاندووە کە حەسەن مەسعوودی لە بەیاننامەیێکیدا نووسیوەتی: هەموو کاندیدەکانی سەرۆککۆماری لای هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە بەڕێزن بەڵام ئەو هاوپەیمانێتییە چاوەڕاون دەکات کورد لە سەر یەک کاندید بۆ ئەو پۆستە خۆی یەکلا بکاتەوە.
مەسعوودی زیادی کرد: ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە و باس لە پشتگیری کردنی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە لە کاندیدێکی تایبەت دەکات راست نییە لە بەر ئەوەی هاوپەیمانێتیی بونیاتنانەوە تەنها پشتگیریی ڕێککەوتن و کۆدەنگیی کورد لە سەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکات.
Your Comment