هاوپەیمانیی چاکسازی پشتگیریی هیچ کاندیدێکی سەرۆککۆماری نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە لە پەڕلەمانی عێراق ڕەتی کردۆتەوە کە هاوپەیمانێتییەکەی پشتگیرییێکی کاندیدێکی تایبەتی کردبێت و داوا لە کوردیش دەکات یەک کاندید بۆ ئەو پۆستە سیادییە ناودێر بکات.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراق ڕایگەیاندووە کە حەسەن مەسعوودی لە بەیاننامەیێکیدا نووسیوەتی: هەموو کاندیدەکانی سەرۆککۆماری لای هاوپەیمانیی چاکسازی و بونیاتنانەوە بەڕێزن بەڵام ئەو هاوپەیمانێتییە چاوەڕاون دەکات کورد لە سەر یەک کاندید بۆ ئەو پۆستە خۆی یەکلا بکاتەوە.

مەسعوودی زیادی کرد: ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە و باس لە پشتگیری کردنی هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە لە کاندیدێکی تایبەت دەکات راست نییە لە بەر ئەوەی هاوپەیمانێتیی بونیاتنانەوە تەنها پشتگیریی ڕێککەوتن و کۆدەنگیی کورد لە سەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکات.

News Code 38316

Your Comment

You are replying to: .
captcha