هەلەکە بۆ ناساندنی کاندیدی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ڕەخساوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئێستا دۆخەکە گونجاوە بۆ ئەوەی کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی کاندید بکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی نووسیویەتی ڤیان دەخیل وتوویەتی هەرگیز هیوای بەوە نەماوە کە پارتی و یەکێتی بتوانن یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ناودێر بکەن هەر بۆیەش هەلەکە ڕەخساوە بۆ ئەوەی کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە کاندید بکرێت.

ناوبراو تیشکی خستۆتە سەر ئەو هەواڵانەی باس لە کاندیدکرانی فازڵ میرانی نووری شاوەیش و نێچیرڤان بارزانی لەلایەن پارتییەوە دەکەن و دەڵێت ئەوە تەنها گومان و بۆچوونە و دەڵێت: پارتی دەیەوێت ئەو خوێندنەوەیە بگۆڕێت کە دەڵێت لە بەغدا پۆستە سەرەکییەکان بۆ پارتییە و سەرۆکایەتیی کۆماریش بۆ یەکێتی.

ڤیان دەخیل جەختیشی کردەوە سەرجەم حیزبە کوردستانییەکان کۆدەنگ دەبن لە سەر ئەو کەسایەتییەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دەیناسێنێت و لە ئەنجامدا کورد لە سەر یەک کاندید بۆ ئەو پۆستەخۆی ساغ دەکاتەوە.

News Code 38315

Your Comment

You are replying to: .
captcha