شاندێكی یه‌كێتی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. به‌رهه‌م له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كۆ بوووه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی د. به‌رهه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ئه‌یلوول‌ شاندێكی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د. به‌رهه‌م گه‌یشتوووه‌ته‌ شاری نه‌جه‌ف و له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كۆ بوووه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و دیاری كردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق كراوه‌.

هاوکات نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلوول سه‌در پێشوازی له‌ د. به‌رهه‌م و شاندی یاوه‌ری كردوووه‌ له‌ نه‌جه‌ف و باسیان له‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی عێراق و پڕۆسه‌ی سیاسی كردوووه‌ له‌ عێراقدا.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌در جه‌ختی له‌وه ‌كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتووی عێراق گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواست و هیوای گه‌لی عێراق و به‌دیهێنانی ئه‌ركه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و‌ په‌له‌كردن له‌ دابین كردنی ئه‌من و خزمه‌تگوزاریی شایسته‌ به‌بێ جیاوازی له‌ نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو که‌ جه‌خت له‌ گرنگی كاركردن كراوه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیان و پته‌وكردنی گیانی هاووڵاتیی بوون له‌ ژێر سێبه‌ری عێراقێكی یه‌كگرتوودا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38297

Your Comment

You are replying to: .
captcha