کۆمەڵگای کوردی لە سیاسەتدا پەیڕەوی ئەمری واقیع ناکات

بەشی جیهان- والری یێمیلیانۆف خاون بیرێکی کاروباری کورد بڕوای وایە کۆمەڵگەی کوردی لە پڕۆسەی سیاسیدا ئەمری واقیع بە هەند وەرناگرێت و هیوای پووچەڵی بەستووە بە پشتگیرییەکانی ئەمریکا.

کوردپرێس:

والری یێمیلیانۆف بەڕێوەبەری سەنتەری زانیاریی Time and Peaceی ڕووسیا و خاوەن بیرێکی کاروباری کوردەکان بڕوای وایە کورد لە سیاسەتدا ئەمری واقیع بە هەند وەرناگرێت و پێیان دەڵێت پەیڕەوی چیرۆک و ئەفسانەی پشتگیریی ئەمریکا دەکەن.

ناوبراو جەختشی کردەوە: کورد دەبێت واز لە چەند چیرۆک ئەفسانەیێک بهێنێت و یەکیان ئەوەیە دەبێت بیر لە پێکهێنانی ناوچەیێکی فراوان نەکاتەوە. بە بڕوای یێمیلیانۆف دووهەم ئەفسانە کە کورد دڵی خۆیی پێ خهش کردووە ئەوەیە کە چاوەڕوان بن ئەمریکا بۆ بەرگری کردن لە کورد فڕۆکەکانی خۆی بنێرێت.

ئەو چاودێرە سیاسییە پێشنیاری ئەوەشی کردووە کورد لە سیاسەتدا ڕەوتی پڕاگماتیستی بگرێتە بەر و چەند پێنشیازێکی ساندە و باشی بە دوو دەوڵەتی سووریا و عێراق کردووە.

سەرۆکی سەنتەری زانیاریی Time and Peaceی ڕووسیا جەختیشی کردەوە قەیرانی سووریا بە بێ کوردی ئەو وڵاتە چارەسەر نابێت و ئێستاش کورد یارمەتیی ڕەوتی مەعقوولی سووریا دەدات و باشترین دەرەچە و بژاردەش لەم دۆخەی ئێستادا پاراستنی سووریا و جێگیرکردنی سیستەمی فیدراڵییە و جیاوازی نییە کە کێ لە سووریا دەسەڵاتی ناوەند دەگێڕێت بە گشتی کێشەکە بە بێ کورد یەکلا نابێتەوە.

News Code 38281

Your Comment

You are replying to: .
captcha