کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بڕیارێکی نوێ دەردەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بڕیارێکی نوێی ده‌ركرد ئەوەش ئه‌وه‌یه‌ کە هەر دەنگدەرێک پێش ئەوەی دەنگ بدات وێنەیێکی نزیکی خۆی و ئەو بەڵگەنامەیه‌ کە دەنگی پێدەدات ده‌گیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له ‌راگه‌یێندراوێكدا رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له ‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا بڕیارێکی نوێی ده‌ركردووه‌.

له ‌بڕیاره‌كەدا هاتووه‌: زیادکردنی رێکاری وێنەگرتنی دەنگده‌ران، بەشێوەیێک هەر دەنگدەرێک پێش ئەوەی دەنگ بدات وێنەیێکی نزیکی خۆی و ئەو بەڵگەنامەیه‌ بگرێت کە دەنگی پێدەدات، لەلایەن فەرمانبەرانی وێستگەوە دەپارێزرێت و دەنێردرێت بۆ ئەو هەژمارەی کە کۆمیسیۆن بۆی دیاری دەکات و دواتریش لەلایەن فەرمانبەرانی بنکەی لاوەکییەوە ئەو وێنانە وەردەگیرێت و لە کۆمپیوتەری تایبەت بەو بنکەیە هەڵدەگیرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38274

Your Comment

You are replying to: .
captcha