دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی پارێزگاری به‌سره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیر كردنی پارێزگاری به‌سره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌مه‌قاڵێیێک له‌ نێوان عیدانی و سه‌رۆک وه‌زیران له ‌نێو په‌رله‌مانی عێراقدا ڕووی دابوو‌ .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌ رایگه‌یاند دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوووه‌ته‌وه‌.

عیدانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبوو چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی به‌رپرسی پۆلیسی به‌سره‌ی له ‌لایه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردبوو.

پارێزگاری به‌سره‌ له ‌نێو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ڕووبه‌ڕوو به‌ عه‌بادی راگه‌یاند كه‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگاكه‌ی گه‌نده‌ڵه‌.

جێی باسه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوول عیدانی له ‌به‌رده‌م دادگای كه‌رخ له‌ به‌غدا ئاماده ‌بوو و له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ڕێز له‌ دادگای عێراقی ده‌گرێ و متمانه‌ی گه‌وره‌ی به ‌دادگای عێراقی هه‌یه‌ بۆیه‌ خۆی ئاماده‌ بوو.

پارێزگاری به‌سره‌ له‌ دانیشتنی دادگادا به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌سه‌ر تێوه‌گلانی جاسم سه‌عدی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره‌ له‌ گه‌نده‌ڵی خستبوووه‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38259

Your Comment

You are replying to: .
captcha