ئەلمۆنیتۆر: تورکیا دژی کاندیدکرانی بەرهەم ساڵحە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

بەشی جیهان- ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر لە بابەتێکی خۆیدا نووسیویەتی تورکیا دیسانەە گەشتی ئاسمانیی نێوان تورکیا و سلێمانیی قەدەخە کردووە و ئەوەش نیشانە و دەلالەتە لە سەر ناڕەزاییی تورکیا بەرانبەر بە مەسەلەی کاندیدکرانی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

کوردپرێس:

بە وتەی تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی بۆ ئەنقەرە و پێچەوانەش لە لایەن تورکیاوە قەدەخە کراوە. پارێزگای سلێمانی لە پێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە و ئەو قەدەخەی گەشتی ئاسمانییە پاش ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلوول دەستی پێکر لەبەر ئەوەی تورکیا دژ بە بەڕێوەبردنی گشتپرسی بوو.

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر ئەو بابەتەی گەڕاندۆتەوە بۆ کاندیدکرانی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پاش ئەوەی دوکتور بەرهەم گەڕایەوە نێو یەێکیت.

بەرهەم ساڵح ناڕەزاییی خۆی بەرانبەر شێوازی ئیدارەدانی نێو یەکێتی دەربڕی و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە، قەبارەیێکی نوێی دامەزراند و ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی بۆ هەڵبژارد بەڵام ئێستا وا دەردەکەوێت لە بەرانبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماردا لەگەڵ ژمارەیێک لە کادیرانی یەکێتی ڕێککەوتووە و هاوپەیمانیی بەجێ هێشتووە و گەڕاوەتەوە نێو یەکێتی.

ئەلمۆنیتۆر داخرانی گەشتی ئاسمانیی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی دەگەڕێنێتەوە بۆ دژایەتی کردنی تورکیا بەرانبەر بە ناودێرکرانی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و دەنووسێت: کێشەیێکی تایبەت و ئاشکرا لە نێوان تورکیا و بەرهەم ساڵح نییە بەڵام ئێستا ناوبراو لە سەرکردایەتیی یەکێتیدایە و ئەوەش وای کردووە بەرهەم ساڵح کەسایەتییێکی نەخوازراو بێت لە ڕوانگەی تورکیاوە.

لە ڕوانگەی ئەلمۆنیتۆرەوە یەکێتی هۆکاری سەرەکیی پێوەندیدانی ئەمریکا و هێزی کوردی سووریا بوو لە مەسەلەی شەڕی دژ بە داعش.

News Code 38252

Your Comment

You are replying to: .
captcha