شاندێکی یه‌کێتی و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بوووه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوولی 2018 شاندێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان -که‌ پێکهاتبوون له لاهور شێخ جه‌نگی، خالید شوانی و د. جوان ئیحسان- له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بوونه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستی یه‌کڕیزیی کورد و پرسی سه‌رۆک کۆمار و ده‌ستبه‌جێ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرده‌وه‌.

هاوکات له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ شانده‌که‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح کۆ بوونه‌وه‌ و باسیان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرد.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38250

Your Comment

You are replying to: .
captcha