به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه 24ی ئه‌یلوولی 2018 شاندێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان -که پێکهاتبوون له لاهور شێخ جه‌نگی، خالید شوانی و د. جوان ئیحسان- له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆ بوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستی یه‌کڕیزیی کورد و پرسی سه‌رۆک کۆمار و ده‌ستبه‌جێ پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرده‌وه.
هاوکات له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه شانده‌که‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح کۆ بوونه‌وه و باسیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرد.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment