ئەم جارە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی حیزبی دیموکراتە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم جارە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی حیزبی دیموکراتی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشار ئەلکەیکی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی وەتەن نیووزدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە ئەم جارە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی حیزبی دیموکراتە و وەکوو پێشوو ڕادەستی یەکێتیی ناکرێت، وتی: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری دەکات و ڕای خۆیان لەو بارەوە ڕادەگەیێنن.

شایانی باسە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە، فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ وەدەست گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38241

Your Comment

You are replying to: .
captcha