به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: چوونی وه‌فدی پارتی بۆ به‌غدا به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حزبه پاكێجه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ به‌غدا وه‌لا ناوه و به به‌رنامه‌ی خۆی دانووستان له به‌غدا ده‌كات.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی كاریگه‌ریی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و ناردنی ئه‌و وه‌فده‌شی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێت تاكڕه‌وانه كار بكات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی له‌باره‌ی داواكه‌ی پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق گوتی: له هیچ كۆبوونهوهیێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی باس له شێوه‌ی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی به‌غدا نه‌كراوه به‌ڵام له‌ناكاو پارتی پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه ده‌بێت ئه‌و پۆسته‌یان بدرێتی له كاتێكدا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پۆسته‌ی ده‌وێت و پارتیش هیچ كاردانهوهیێكی نه‌بوو.
ئه‌سه‌سه‌رد داوایێكی پارتی له به‌رپرسێكی باڵا له به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یێنێت: "پارتی داوای له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردوووه دانیشتنی ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری داهاتوو دوا بخرێت".
ناوبراو وتیشی: "له‌گه‌ڵ پارتی كاندیدی هاوبه‌شمان نابێت بۆ ئه‌و پۆسته و یه‌كێتیش دڵنیایه له سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌ی".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment