گرووپێكى ديكه‌ى سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق گه‌يشتنه‌ رێككه‌وتن

بەشی سووریا- گرووپێكى ميليشياى سه‌ر به‌ سوپاى ئازادى سووريا رايگه‌ياند چه‌كداره‌كانى له‌ باشوورى سوورياوه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ باكوورى سووريا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ڕووسیا ئەلیەوم بڵاوی کردەوە گرووپى ميليشياى «لواء شهداء القريتين»ى سه‌ر به‌ سوپاى ئازادى سووريا، رايگه‌ياند کە ئاماده‌يه‌ هێزه‌كانى و خێزانه‌كانيان له‌ خێوه‌تگه‌ى روكبانى باشوورى سوورياوه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ باكوورى وڵات.

ئه‌و خێوه‌تگه‌يه‌ له‌ ژێر هه‌ژموونى ئه‌مه‌ريكاييه‌كانه‌ و نزيكه‌ له‌ بنكه‌ى سه‌ربازیى ته‌نه‌فى نزيک سنوورى ئه‌رده‌ن. گرووپه‌ ميليشياكه‌، سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌يه‌ى رووى تێده‌كه‌ن هيچ زانيارييێكى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌ رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نى سووريا بڵاوي كرده‌وه‌: پێنج هه‌زار كه‌س له‌ چه‌كداره‌كان و كه‌سوكاريان ناويان نووسيوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خێوه‌تكه‌ى روكبان بگوازرێنه‌وه‌.

گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى گرووپه‌كه‌يه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووريا.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38209

Your Comment

You are replying to: .
captcha