نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ پارێزگای نه‌جه‌ف و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی سائیروون كۆبوونه‌وه‌یێكی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن و له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆ بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوولی 20187 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن لوئه‌ی یاسری پارێزگاری شاره‌كه‌ و نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در پێشوازی لێكرا و بڕیاریشه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دیدارێكی گرنگی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ببێت له‌ باره‌گای سه‌ره‌كیی خۆی له‌ ناوچه‌ی حانه‌ی پارێزگای نه‌جه‌ف.

گه‌شتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پارتی له‌ دوێنێوه‌ بۆ به‌غدا ده‌ستی پێكردوووه‌ و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی شیعه‌ كۆ بوووه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ نه‌جه‌ف گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی پارتییش شه‌وی 22ی ئه‌یلوول مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و نیگه‌رانیی خۆی له‌و سه‌ردانه‌ تاكلایه‌نه‌ ده‌ربڕی كه‌ بۆ پرسی سه‌رۆک كۆمار چوونه‌ته‌ به‌غدا له ‌كاتێكدا یه‌كێتی د. به‌رهه‌م ساڵحی به‌ فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38193

Your Comment

You are replying to: .
captcha