مه‌حموود عوسمان له‌باره‌ی مه‌ترسیی چه‌ند قه‌یرانێکی جیدی له هه‌رێم هۆشداری ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی عێراق ده‌ڵێت: چه‌ند مه‌ترسییێک ڕوویان له‌ هه‌رێمی کوردستان كردوووه‌ و ئه‌گه‌ر كار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان نه‌كرێت دۆخه‌كه‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم چاره‌سه‌ری كێشه‌كانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان باش نییه‌، به‌ شێوه‌یێک له‌لایێک ململانێ و ناكۆكیی نێوان حزبه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه و له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه‌ گه‌نده‌ڵییێكی زۆر هه‌یه‌".

ناوبراو سه‌باره‌ت به چۆنێتیی ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمیش وتی: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكاری یه‌كتر بن و به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم و به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌ ئه‌وه‌ دۆخی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات".

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ ڕاشی‌گه‌یاند: "گه‌نده‌ڵیی دارایی و ئیداری و سیاسی بۆته‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ له ‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ریشی‌ هه‌بوووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز دۆخه‌كه‌ جێگیر نه‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی هه‌ر دوو حكومه‌تی داهاتووی عێراق و هه‌رێم نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38178

Your Comment

You are replying to: .
captcha