هه‌مدیسان توركیا دیداری ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌

به‌شی تورکیا- داواكاری گشتیی توركیا بۆ 93‌مین جار داواكاریی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ماوه‌ی دوو ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئۆجه‌لان ببینن و داواکاری گشتیی تورکیاش بۆ 93مین جار داواكه‌یان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ كه‌ داوا ده‌كه‌ن ڕێبه‌ری زیندانی‌كراوی په‌كه‌كه‌ ببینن.

محه‌مه‌د ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ ئه‌یلوولی 2016 توانیویه‌تی براكه‌ی ببینێت. دوای ئه‌وه‌ش تا ئێستا ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه‌ ئۆجه‌لان ببینن و ھیچ زانیارییێكیان ده‌رباره‌ی ره‌وشی ژیانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نییه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌ بیانووی جیاواز داوای بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان بۆ بینینی له‌ زیندان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ 15 شوباتی 1999 له‌ پرۆسه‌یێکی ھه‌واڵگرییدا له‌ کینیا ده‌ستگیر کرا و به‌ فڕۆکه‌یێکی تایبه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن ڕفێنه‌ره‌کانییه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ دوورگه‌ی ئیمڕالی به‌ند كرا.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38167

Your Comment

You are replying to: .
captcha