به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی له لێدوانێكدا به SNNی ڕاگه‌یاند: له ئێستادا هیچ مه‌ترسییێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر هاووڵاتییانی كورد له خورماتوو نه‌ماوه و به شێوه‌یێكی گشتی ده‌توانین بڵێین 80%ی هاووڵاتییانی كورد گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵه‌كانی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: "هێزێكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و سوپای عێراق دۆخی ئه‌منییان له ئه‌ستۆ گرتوووه و ڕه‌چاوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانیش ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره و له‌وێ ڕوو ده‌دات حاڵه‌تی ئاسایییه چوونكه پێشتر ناكۆكی له نێوان به‌شێک له پێكهاته‌كان به تایبه‌ت كورد و توركمان هه‌بوووه".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن، به‌شێكیتریش له هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ڕه‌نگه 10% نه‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئاستی بژێویان به‌رزه.
مه‌لا كه‌ریم شكور سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ئاشكرای كرد: وه‌ک پێكهاته‌ی كوردی لیستێكی 150 ناوی خۆمان پێشكه‌ش كردوووه و چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونیان بۆ ده‌ربكات و مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ بكات، ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندووین له‌مساڵدا مه‌شقه‌كانیان ده‌ست پێده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منیی شاره‌كه بگرنه ده‌ست، به‌وه‌ش دۆخی ئه‌منیی قه‌زاكه به ته‌واوی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment