ناسا مانگێکی دەستکرد رەوانەی بۆشایی دەکات

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان، ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا مانگێكی ده‌ستكردی بە بەهای یەک ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ناسا مانگی ده‌ستكردی ICESat-2ی به‌ مووشه‌كی United Launch Alliance’ın 155 كه‌ به‌ یه‌كێک له‌ سه‌ركه‌وتووترین مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه‌ ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

به‌پێی راگه‌یێندراوێک كه‌ له‌ لایه‌ن ناساوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ئه‌ستووریی چینه‌كانی سه‌هۆڵ له‌ گرینلاند و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی توانه‌وه‌، گۆڕانكاری ئاستی ده‌ریا و به‌رزی هه‌وره‌كان.

مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌وانه‌ی زانایان ده‌كات كه‌ ده‌ستی ده‌خات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشبینیه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ی گۆڕانكاری چینه‌كانی سه‌هۆڵ به‌پێی كات، توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ به‌پێی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری هۆكاره‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38139

Your Comment

You are replying to: .
captcha