کوردپرێس:
موراد عه‌لى ته‌ته‌ر، له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وهفدێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، مه‌رزى په‌روێزخان گرنگییێكى زۆرى هه‌یه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن لەو رێگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندىی بارزگانى له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌هێز بكه‌ن.
باسى له‌وه‌ش كردووه، په‌روێزخان یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و خاڵه سنوورییانهى كه ئێران به‌كارى ده‌هێنێت بۆ ناردرنى كاڵا بۆ عێراق و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كانى ئه‌و خاڵه سنوورییه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به‌زووترین كات، داواش ده‌كه‌ین كه نوێنه‌رانى ئێران و عێراق ئه‌و كێشانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
په‌روێزخان یه‌كێك له‌خاڵه سنوریه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران و رۆژانه 800 بۆ هه‌زار بارهه‌ڵگرى پێدا دێته نێو عیراق كه چه‌ندین جۆر كاڵاى ئێرانى له‌رێیه‌وه ده‌گوازرێته‌وه هه‌رێم.
Your Comment