به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2018 یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق پێشوازیی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی ده‌كات له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه و پیرۆزبایی له به‌رپرسانی هه‌ڵبژێردراو ده‌كات كه بریتین له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و حه‌سه‌ن كه‌عبی و به‌شیر حه‌داد جێگرانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق چاوی بڕیوه‌ته كاركردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی تازه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئاماده‌یه بۆ پێشكه‌ش كردنی هه‌ر جۆره هاوكارییێک كه لێی داوا بكرێت.
نوێنه‌ری تایبه‌ت پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌ربڕی كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له ئه‌ندامان له هه‌ست كردنیان به به‌رپرسیارێتی له كاتی كێبڕكێ كردنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌رچه‌نده یان كۆبیش له ساتی زانینی ئه‌نجامه‌كان پیرۆزبایی له به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان كرد.
له هه‌مان كاتیش‌دا دڵساردی قووڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتنی ئافره‌تانی شیاو و شایسته به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دا كه به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئافره‌تان بۆ پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیكه هه‌ڵبژێرن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان و پۆسته باڵاكانیتر له حكوومه‌تی ئاینده‌دا.
یان کۆبیش داوا له هێز و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌كات كه به خێرایی به‌ره‌و پێش بچن و به كاتبه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه پابه‌ند بن، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆمار و ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانیی پشتگیر بۆ چاكسازی و به‌ده‌ر له تایفه‌گه‌ری كه پشت ببه‌ستێت به هاریكاری و هاوبه‌شی له نێوان پێكهاته و توێژه جیاجیاكانی عێراق دوور له به‌ش به‌شێنه‌ی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment