کوردپرێس:
محەمەد ڕەئووف ئەندامی سەرکردایەتیی نەوەی نوێ لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە نەوەی نوێ بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان ئامادەیە چاودێری نێودەوەڵتی دیاری بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری و تەزویر لە دەنگەکانی هەڵبژاردن.
ناوبراو گوتیشی خەڵکی هەرێمی کوردستان داوای گۆڕانکاریکردن لە کەرتی سیاسی و خۆمەتگوزاری دەکەن بۆیە ڕکابەریکردن لەم هەڵبژاردنەدا بەهۆی وریاییی خەڵکەوە ڕکابەڕییێکی توند و چڕ دەبێت.
ناوبراو ئەوەشی وەکوو زەروورەت وەبیر هێنایەوە کە لە بەر ئەو کارانەی پێشتر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم لە هەڵبژاردنەکاندا کردبوویان دەبێت چاودێری لە ڕۆژی هەڵبژاردندا هەبێت.
Your Comment