سه‌رکرده‌یێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌ لیژنه‌یێک ده‌سپێردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركرده‌یێكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: هاوپه‌یمانیی بنیاتنان لیژنه‌یێكی تایبه‌تمه‌ندیان بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دروست كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دروست كردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی ‌و پاشان ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بوووه‌ته‌ مه‌ته‌ڵ ‌و هیچ لایه‌نێكی سیاسیی عێراق تا ئێستا مه‌ته‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌هێناوه به‌ڵام به‌ وته‌ی خالید ئه‌سه‌دی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا لیژنه‌یێكی تایبه‌تمه‌ند پێكهێنراوه كه‌ له‌به‌ر ڕۆشناییی ژماره‌یێک پێوه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو ده‌ستنیشان ده‌كات وه‌ک تاكه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی بنیاتنان ده‌یناسێنێت.

به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی، نووری مالكی ڕایگه‌یاندوووه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كاندید ناكاته‌وه‌.

له ‌به‌رامبه‌ردا ڕائید فه‌همی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی سائیروون ڕه‌تی كرده‌وه‌ ئه‌و ناوانه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ وه‌ک كاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران باس ده‌كرێن ڕاست بن.

له‌ كۆی سێ سه‌رۆكایه‌تیی عێراق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستنیشان كرا كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی بوووه‌ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38127

Your Comment

You are replying to: .
captcha