جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی ئەیلوولی 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، کە بە سەرۆکایەتیی بە محەمەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمنا بەڕێوەچوو، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی کوردە، هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پرۆسەی دەنگدانی نهێنیدا، کە 282 پەرلەمانتار تێیدا بەشدار بوون و هەریەکە لە بەشیر خەلیل، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کاندید بوون، پەرلەمانتاران دەنگیان بە بەشیر خەلیل دا و وەک جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵیان بژارد.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە خولی یەکەمی دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە بەشیر خەلیل و ئەحمەدی حاجی رەشید و موسەننا ئەمین لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی خۆیان کاندید کردبوو، بەڵام هەرچەندە ئاڵا تاڵەبانی لە کێبڕکێکە کشایەوە و بەشیر خەلیل 152 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەست هێنا، هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست کە 166 دەنگ بوو، بەدەست بهێنن، بەو هۆیەوە پرۆسەکە بۆ خولی دووەمی دەنگدان دواخرا.

بەڵام لە خولی دووهەمی دەنگداندا لەکۆی 282 دەنگی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی عێراق، بەشیر حەداد، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان 185 دەنگی هێناوە، ئەحمەد حاجی رەشید 53 دەنگی هێناوە، 16 دەنگیش بەتاڵ بووە و 28 دەنگیش پووچەڵ کراوەتەوە.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38114

Your Comment

You are replying to: .
captcha