به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 15ی ئه‌یلوول محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شبیگڵی ئه‌ڵمانیا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت ڕێگری له ئیران بکات بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌که‌ی و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ش بکات ئه‌وکات ڕووبه‌رووی دۆخێکی گه‌وره‌تر ده‌بێت له داخستنی گه‌رووی هورمز ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی کرده‌وه له کاتی ئێستادا هیچ نییه‌تێكی ئێران بۆ گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داواش له وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌کات له شکستپێهێنانی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا به سه‌ر تاران و داواشی له برۆکسل کرد بۆ سزادانی ئه‌و کۆمپانیا ئه‌ورووپییانه‌ی به‌هۆی سزاکانه‌وه له ئێران کشاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه؛ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ کشانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment