چوار لایەنەکە هەماهەنگی لە پێناو رێگری كردن لە ساختەكاری دەكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوار لایەنی هەرێمی كوردستان، كە لە بزووتنەوەی گۆڕان ‌و كۆمەڵی ئیسلامی‌ و یەكگرتووی ئیسلامی ‌و بزووتنەوەی ئیسلامی پێک هاتوون، هەماهەنگی لە پێناو رێگری كردن لە ساختەكاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆ ئەو مەبەستە لە شاری هەولێر هەرچوار لایەنی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە كۆبونەوە و رێكەوتن لەسەر هەماهەنگی كردن لە بانگەشەی هەڵبژاردندا.

كۆبوونەوەكە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام درا، كە نوێنەری ئەو چوار لایەنە لە هەولێر كۆ بوونەوە‌ و دوای كۆبوونەوەكەش، كەمال زراری، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەک چوار لایەنەكە رێكەوتوون رەخنەكانیان بە تەنیا ئاڕاستەی دەسەڵات بكەن، كە لە ماوەی 27 ساڵی رابردودا شكستیان هێناوە لە حوكمڕانی.

هەروەها چوار لایەنەكە، كاری هاوبەش و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ كردووە‌ و بۆ رێگری كردنی لە ئەنجام دانی ساختەكاری‌ و پابەند بوونی خۆیان بەرێنماییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دووپات كردووەتەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەم مانگە بەرێوە دەچێت، كە یەكگرتووی ئیسلامی‌ و بزووتنەوەی ئیسلامی بەیەک لیست ‌و بەناوی بەرەی ئیسلاح بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە دەكەن ‌و كۆمەڵ‌ و گۆڕانیش بەجیاو لیستی سەربەخۆ بەشدارن.

سەرچاوە: شارپرێس

کهدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38093

Your Comment

You are replying to: .
captcha