کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد/ پارتی و یەکێتی بایکۆتیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و بڕیارە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی لەو کۆبوونەوەیەدا هەڵبژێردرێن ئەوەش لە کاتێکدایە دوو حیزبی سەرەکیی کورد واتا پارتی و یەکێتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی و ڕەوتی حیکمە بایکۆتی دانیشتنەکەی پەڕلەمانیان کردووە.

کوردپرێس:

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دەستی بە دانیشتنەکەی کردەوە بۆ دیاریکردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەحمەد جبووری، سەرۆکی کوتلەی جەماهیری وەتەنی و پارێزگاری سەڵاحەدین لەگەڵ محەممەد تەمیم، کە یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی میحوەر و جێگری پارێزگاری کەرکووکە، لە بەربژێرییان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشانەوە".

محەممەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی داخست، ناوی بەربژێرانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان خوێندەوە کە پێکهاتوون لە: تەڵاڵ زەوبەعی، خالید عوبەیدی، ئوسامە نوجەیفی، رەعد دەهلەکی، محەممەد خالیدی و محەممەد حەلبووسی".

لە دانیشتنەکەدا کە کورد (پارت و یەکێتی) و هەروەها میحوەری وەتەنی و ڕەوتی حیکمە بایکۆتیان کردووە دەنگدانی شاراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەڕلەمان لە نێوان ئەو کاندیدانەی لە سەرەوە ناویان برا ئەنجام دەبێت.

News Code 38087

Your Comment

You are replying to: .
captcha