CHP دەنگی نەخێر بە ئوپەراسیۆنی سەربازیی سووریا و عێراق دەدات

بەشی تورکیا- پارتی کۆماریخوازی گەل ڕایگەیاند CHP  دەنگی نەخێر بە ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا و عێراق دەدات.

کوردپرێس:

پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) ڕایگەیاند دەنگی نەخێر دەدات بە پڕۆژەی درێژکردنەوەی جووڵەی سەربازیی تورکیا و بەردەوام بوونی ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عێراق و سووریا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی جمهوورییەت، کە میدیایێکی نزیک لە ئوپوزسیۆنی تورکیایە، ئوزگول ئوزەل نوێنەری گەورەی CHP گوتوویەتی نوێنەرانی پارتەکەی دەنگی نەخێر دەدات بە دەسەڵاتی ئوپەراسیۆنی دەرەوەی سنوورەکان لە عێراق و سووریا کە بڕیارە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژ بکرێتەوە.

پارتی دادوگەشەپێدانی و پارتی بزاڤی نەتەوەپەرست و ئی پارت پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دەنگی بەڵێ بەو پڕۆژەیە دەدەن.

کەمال قلیچدار ئوغڵۆ ئەمڕۆ لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمان پێشکەشی کرد ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیە هێزە بیانییەکانیش دەتوانن بێنە تورکیا بۆیە بە دەوڵەت باخچەلیی سەرۆکی مەهەپەی ڕاگەیاند: ئەو هێزە سەربازییە بیانییانە کێن؟ و بۆ چ مەبەستێک دێنە تورکیا؟

شایانی باسە سەرکردەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانیش گوتوویانە دەنگی نەخێر بەو پڕۆژەیە دەدەن و داوایان لە لەیەنە ئوپۆزسیۆنەکانی تورکیاش کردووە کە دەنگی نەخێر بە پڕۆژەکە بدەن و ڕێگە نەدەن پەسەند بکرێت.

News Code 3808

Your Comment

You are replying to: .
captcha