بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سابیر ئیسماعیل لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: خەڵکی هەرێمی کوردستان لە مەترسییەکانی سیاسەتی حکوومەتی ئێستای هەرێم ئاگان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەرفەتێکە بۆ گۆڕانکاریی لە سیاسەتەکانی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو جەختی کردەوە ئێستا دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان لە دەستی چەند حیزبێکدایە کە بە هۆی قبووڵ نەکردنیان لە لایەن خەڵکەوە پێناچێت ئەو پڕۆسە درێژەی ببێت.
شایانی باسە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 30ی سێپتێمبێردا بەڕێوە دەچێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment