بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: نزیک بوونەوەی هاوپەیمانێتییەکانی سائێروون و فەتح لە لایەن حیزبە کوردستانییەکانەوە پێشوازیی لێدەکرێت؛ چوونکە ئەو نزیک بوونەوەیە دەبێتە هۆکارێک بۆ چارەسەر کردنی زۆرینەی قەیرانەکانی عێراق.
ئارێز عەبدوڵڵا جەختیشی کرد کە ئیئتیلافی نێوان حیزبە شیعەکانی عێراق دەبێتە هۆی جێگیر بوونی سەقامگیریی لە عێراق و کۆتایی هێنان بە قەیرانە سیاسییەکان و پێکهێنانی فراکسیۆنە گەورەکەی پەرلەمانی عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: گفتوگۆکانی حیزبە کوردستانییەکان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان لە بەغدا درێژەی هەیە بەڵام تاکوو ئێستا بە بۆنەی بوونی ئیئتیلافە جیاوازەکانەوە سەرکەوتنی نەبووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment