به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شنگالى ئه‌ندامى خولى پێشووتری په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى بۆ رادیۆى نه‌وا ئاشكرای كرد: شنگال به دۆخێكى خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و كێشه‌ى سیاسى له‌سه‌ره و بۆته قوربانى ململانێیه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ناوبراو وتیشى: "هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سته‌م و پێشێلكارییێكى زۆر ده‌رهه‌ق به دانیشتوووانى شنگال ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا زیاتر له 400 هه‌زار هاووڵاتیى ئێزیدى ئاواره‌ن و نا‌وێرن بگه‌ڕینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان".
ماجد شنگالى له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا باسى له‌وه‌ش كرد: خه‌ڵكى شنگال داوا له هێز و لایه‌نه براوه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن له به‌غدا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ سنوورى قه‌زاى شنگال بكه‌ن و به‌پێى ماده‌ى 140ى ده‌ستووری عێراق دۆخى شنگال بگه‌ڕێننه‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌کانی ساڵى 2014ی ئه‌و سنووره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment