په‌رله‌مان له‌سه‌ر بوونی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان له‌ به‌غدا هاته ‌ده‌نگ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی كوردستان هیچ زانیارییێکی له‌باره‌ی چاره‌نووسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتوووه و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بێئاگاییی خۆی له‌و زانیارییانه‌ پیشان ده‌دات كه‌ گوایه‌ پێشمه‌رگه‌ دیله‌كان له‌ به‌ندینخانه‌یێكی شاری به‌غدا بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه ‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مان ده‌ڵێت: دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش به‌دواداچوونه‌كانمان به‌رده‌وام بوو بۆ سۆراخ كردنی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی ده‌ستی داعش به‌ڵام تا ئێستا هیچ سۆراخێكیان نییه‌ و چاره‌نووسیان نادیاره‌ و نازانرێت ئایا له ‌ژیاندا ماون یاخود شه‌هید كراون.

بڕیارده‌ره‌كه‌ی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ گوایه‌ ئه‌و دیلانه‌ له‌ به‌ندینخانه‌یێكی شاری به‌غدا بینراون وتی: "تا ئێستا ڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ نازانرێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ ئه‌منییه‌ و ورده‌كاریی تێدایه‌ بۆیه‌ هیچ زانیارییێكمان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌و دیلانه‌ له‌ به‌غدا بن".

به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ كێشه ‌و ململانێ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌بوووه‌ و وتی: "هه‌وڵه‌كان له ‌ئاستی زۆر پێویستدا نه‌بوون، ته‌نانه‌ت له ‌توانای ئه‌و وه‌زاره‌ته‌شدا نه‌بوو بۆ ئه‌و پرسه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵی زۆریان دا كه‌ دانووستان له‌گه‌ڵ داعشدا بكه‌ن چ به‌ پاره‌ بێت یان ئاڵوگۆڕی دیل به‌ڵام بێ‌ئه‌نجام بوو چوونكه‌ له ‌بنه‌ڕه‌تدا داعش بڕوای به‌ دانووستان و دیل گۆڕینه‌وه‌ نه‌بوو.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38056

Your Comment

You are replying to: .
captcha