عەبادی نایەوێت دووبارە پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەستەوە بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی هاوپەیمانیی نەسر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوێنەران و ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکەی وتووە کە چیدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماندوو بووە و نایەوێت دووبارە ئەو پۆستە بەدەستەوە بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ندا شاکر جەودەت لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: حەیدەر عەبادی بە نوێنەران و ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکەی وتووە کە چیدی ماندوو بووە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نایەوێت دووبارە ئەو پۆستە بەدەستەوە بگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: کاندید بوونی خالید عوبەیدی بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نابێتە لەمپەڕی وەدەست گرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ عەبادی.

جەودەت جەختی کردەوە حەیدەر عەبادی ئێستاش کاندیدی هاوپەیمانێتیی نەسرە و هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کاندید بوونی ناوبراو لە ئارادا نییە، چوونکە مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق لە بەیانامەکەی ئەم دواییەدا ناوی عەبادیی نەبردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38048

Your Comment

You are replying to: .
captcha