بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕزان هیدۆ وتەبێژی پێشووی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی وەتەنییەی سووریادا ئاماژەی دا بە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکانی قامیشلو و هێزەکانی سەربە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا کە بوو بە هۆی کوژرانی 11 هێزی ئەرتەشی سووریا و 7 هێزی ئەمنیی قامیشلو وتی: لەو پێکدادانەدا شوێن پای ئەمریکا بەدی دەکرێت. ئەوانەی کە ئەو پێکدادانەیان پەرە پێداوە خزمەت بە بەرژەوەندیی وڵاتە بیانییەکان لە سووریا دەکەن، هێزە ئەمنییەکانی ناو قامیشلو بەرپرسی پێکدادانی ئەم دواییەی قامیشلو بوون.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: هەندێک پیلان لە نێوە سەرکردایەتیی سیاسیی ڕۆژئاوادا دادەڕێژرێت کە ئەوە زەبر لە سووریا و چارەسەرکردنی مەسەلەی کوردەکان دەدات. بوونی ئەمریکا لە سووریا بۆ کوردەکانی ئەم وڵاتە بێ سوودە، ئەمریکا هێزێکی داگیرکەرە. بۆچی ئەو کاتەی کە تورکیا عەفرینی داگیر کرد ئەمریکا بێدەنگ بوو لە پێناوە ئەو هێرشەدا؟
شایانی باسە ڕزان هیدۆ پاش دابڕان لە یەپەگە تەڤڵی ڕێکخروەی بەرخۆدانی نەتەوەیی سووریا بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment