کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ڕایگەیاند: کریستیانەکانی پارێزگای حەسەکە دەڵێن ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە ساڵی 2012وە کە هێزی دەوڵەتی ناوەند لە ناوچەکە کشایەوە لەو ناوچەیەدا بە زمانی کوردی وانە دەڵێتەوە و زیاتر لە دە قوتابخانە کریستیانەکانی داخستووە لە بەر ئەوەی ویستوویانە بە گوێرەی زەمالە و بەرنامەی ئاراستەکراوی پێتەختی سووریا وانە بە قوتابییان بڵێنەوە.
بەرپرسانی کوردی سووریا مکووڕن لە سەر ئەوەی هەموو وانەکان بە زمانی کوردی بوترێتەوە بەڵام کریستیانەکان لە پارێزگای حەسەکە بڕوایان وایە ئەو بڕوانامەیەی ناوەند و ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا ئاراستەی دەکات لە هیچ ناوچە و ئیدارەیێکی سووریدا وەرناگیرێت هەر بەو بۆنەیەشەوە ئەوان حەز دەکەن ئەو پلان و بەرنامە پەروەردەییە جێبەجێ بکەن کە دەوڵەتی ناوەند ئاراستەی دەکات ئەوەش ڕق و تووڕەییی بەرپرسانی کوردی ئیدارەی خۆسەری لێکەوتۆتەوە.
دەنی سلیبا مامۆستای وانەی زانستە لە قوتابخانە مەسیحییەکانی شاری قامشلۆ و بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە مافی خۆیانە بە زمانی دایکی خۆیان وانە فێر ببن بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەو بڕوانامەیەی بە زمانی کوردی ئاراستە دەکرێت لە هیچ جێگایێکی سووریا وەری ناگرن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو بەرنامەیەی وانەوتنەوە و ئەو بڕوانامەی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە قوتابخانە ناوەندی و پەیمانگاکان ئاراستەی دەکات نە لە زانکۆکانی سووریا و نە لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایێکی جیهاندا بە فەرمی ناناسرێت. ململاێنی نوان دوو لایەن لە سەر پێدانی بڕوانامە بە زمانی کوردی بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی کورد، 14 قوتابخانەی سەر بە کریستیانەکان لە قامشلۆ و حەسەکە و مالکیە دابخەن
Your Comment