بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەژار محەمەد، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم لایەنەكان تێبینییان لەسەر ئەو تۆمارەی دەنگدەرانە هەیە، كە لە هەولێر كاری پێدەكرێت، ناوی مردووان و دووبارەی تێدا نەسڕدراوەتەوە، هەروەها ناوی كوردانی ئێران و تورکیا تێدایە، ئەم كارەش وەک هەنگاوی یەكەمەو ئەنجام دانی ساختەكاریەكانیش بۆ قۆناغی دووەم دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتیشی: "كۆمسیۆنمان ئاگاداركردۆتەوە لەهەر جۆرە ساختەكارییێک ئەگەر ئەنجام بدرێت، تا بتوانن ڕێگری لێ بكەن و ڕێگە بەساختەكاری نەدەن".
هۆشداریشیدا لەبارەی چاودێری كردنی سندوقەكانی دەنگدان و ڕێگری لە ئەنجام دانی ساختەكاری و وتی: "لە ڕێگەی كۆمەڵێک كادری چالاكەوە، چاودێری بەهێز دادەنێین بۆ ئەوەی چاودێریی وردی سندوقەكانی دەنگدان بكەین و نەتوانرێت وەک هەڵبژاردنی پێشوو ساختەكاری بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment