١١ ئەیلوول ٢٠١٨ - ١٥:٠٣
هه‌سه‌ده‌ شه‌ڕی ده‌ستپێكرد

به‌شی سووریا- هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده‌" قۆناخی كۆتاییی شه‌ڕی دژی داعشیان له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ ده‌چێت و ئامانجیان پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌.

هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "هێزه‌كانمان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 10ی ئه‌یلوولی 2018 له‌ دواكاتژمێره‌كانی ئێواره‌وه‌ قۆناخی كۆتایی له‌ شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێكردوووه‌ به‌ناوی شه‌ری له‌ناوبردنی تیرۆر و له‌ چوار میحوه‌ره‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردوووه‌ که‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بۆ سه‌ر دوامۆڵگه‌كانی داعش و ڕزگاركردنی گونده‌كانی هه‌جین، سوسه‌، شه‌عفه‌ و گوندی مه‌زارع و ده‌وروبه‌ریه‌تی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ڕووبه‌رێكی جوگرافی به‌ درێژاییی 35 كیلۆمه‌تر درێژی و 10 كیلۆمه‌تر پانی."

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا ئاماژه‌ به‌وه ‌كراوه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ده‌یره‌زوور و پێكهاته‌كانی پاسه‌وانی سنوور و فه‌وجه‌كانی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" و "یه‌په‌ژه‌" به‌ پاڵپشتیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌شدارن.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38013

Your Comment

You are replying to: .
captcha