به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک له دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ندی ئاک‌پارتی به سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی گشتی ئاک‌پارتی و سه‌رکۆماری تورکیا له ناوه‌ندی گشتیی ئاک‌پارتی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی رێکخست و ھه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ڕووداوه‌کانی رۆژه‌ڤ کرد.
جێگری سه‌رۆکی گشتی و گوته‌بێژی ئاک‌پارتی له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنه خۆجییییهکان گوتی: "ھاوپه‌یمانی کۆماری له قۆناغی ڕابردوودا ده‌ستکه‌وتی گرنگی بۆ سیاسه‌تی تورک ھه‌بوووه. له‌مه‌ودواش دڵنیاین له‌وه‌ی به به‌ده‌ستھێنانی ھه‌مان ده‌ستکه‌وت درێژه‌ی پێ ده‌درێت."
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه گوێ له ده‌نگی گه‌ل بگیرێت. گوێ له داواکاریی کۆمه‌ڵگا بگیرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ھه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت."
عومه‌ر چه‌لیک له‌باره‌ی پرسی لێبوردنی گشتی رایگه‌یاند که ھیچ ھه‌ڵسه‌نگاندێکی دیکه‌یان نییه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که پێشتر رایانگهیاندوووه.
ناوبراو له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی گوتی: "به گوێره‌ی پلانی کاری سه‌رکۆمارمان و باخچه‌لی خۆی له خۆیدا کۆبوونه‌وه و دیدار به‌رده‌وامه. ئایا ئه‌مڕۆ کۆ ده‌بنه‌وه؟ ئه‌گه‌ری ھه‌موو شتێک له‌ئارادایه ."
له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه چه‌لیک باسی له پرسی ئیدلب کرد و گوتی: "تورکیا به رێگه‌ی دیپلۆماتیکی و ڕێگاکانی دیکه به‌رده‌وامه له ڕاوێژکاری کردن. ھاوشانی به‌رده‌وامی ڕاوێژکاریی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران، کاری نێوه‌ندگیری له قۆناغه‌کانی ئاستانا و جنێڤیش به‌رده‌وامه."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment