ئاژانسی سپۆتنیک: سووریا هێزێکی گه‌وره‌ به‌ره‌و عه‌فرین ده‌جووڵێنێت

به‌شی سووریا- سوپای سووریا هێزێکی گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ تانک و زرێپۆش به‌ره‌و میحوه‌ری باکووری شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌کانی هاوسنووری عه‌فرین و پارێزگای ئیدلب جوڵاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیا له‌ ڕاپۆرتێکدا ده‌ڵێت: سوپای سووریا هێزێکی زۆرى ناردوووه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا بوون له‌ ئیدلب و ناوچه‌کانی عه‌فرین که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک له‌ تورکیان.

سه‌رچاوه‌یێکی سه‌ربازی له‌ سوپای سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ناردنی هێز له‌لایه‌ن سوپای سووریاوه‌ بۆ هێڵی ته‌ماس له‌ عه‌فرین بۆ ڕێگری کردنه‌ له‌ پێشڕه‌ویی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی نزیک له‌ تورکیا له‌ عه‌فرین له‌ کاتی هێرش کردنی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب.

چه‌ند ڕۆژێكه‌ سووریا و ڕووسیا بۆردومانى ئاسمانیی ئیدلبیان ده‌ست پێكردوووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى كۆنتڕۆڵ كردنى ته‌واوى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ ڕێگه‌ى هێرشى زه‌منیی و ئاسمانییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38006

Your Comment

You are replying to: .
captcha