به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیی نێوان ھه‌رێمی کوردستان و وڵاتان له ئاستێکی زۆر باشدایه و ھیچ کێشه‌یێکمان له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێک‌دا نییه و ھه‌موو وڵاتێک بۆ ھه‌رێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھه‌یه و به دۆستی ھه‌رێمی کوردستانی ده‌زانین بۆیه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ھه‌موو وڵاتان له ئاستێکی زۆر به‌رز و باشدایه و به‌رده‌وامیش ھه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت په‌یوه‌ندییه‌کان زۆر به‌ره‌و پێشتریش بچن."
ھۆشیار سیوه‌یلی گوتیشی: "کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین کونسووڵخانه له شاری ھه‌ولێر گه‌واھی ئه‌وه ده‌دات که په‌یوه‌ندیی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان له ئاستێکی زۆر زۆر باشدایه و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ھه‌موو وڵاتان ئاسایین چوونکه ئه‌و کونسووڵخانه‌یه گه‌وره‌ترین کونسووڵخانه‌ی جیھانه که ئه‌مه‌ش گرنگیی زۆری بۆ ھه‌رێمی کوردستان ھه‌یه."
سیوه‌یلی باسی له‌وه‌ش کرد: "جگه له دروست کردنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا، چینیش بڕیاری داوه کونسووڵخانه‌یێکی گه‌وره له شاری ھه‌ولێر دروست بکات که ده‌بێته دووه‌م کونسووڵخانه‌ی گه‌وره له شاری ھه‌ولێر بۆیه ئه‌مه ده‌بیته دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیھان که بێن له ھه‌ولێر کونسووڵخانه دروست بکه‌ن، بۆیه ئه‌و کرانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ھه‌رێمی کوردستان ھه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت."
به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌شی دا: "په‌یوه‌ندیی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان گه‌یشتوووه‌ته ئاستێک که زۆر باشتره له‌وه‌ی پێش پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم ھه‌بوووه و به‌رده‌وامیش له ھه‌وڵداین زۆر به‌ره‌و پێشتریش بچێت."
ناوبراو گوتیشی: ھه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تی ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام ھه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدایه و به‌رده‌وامیش شاندی وڵاتان سه‌ردانی ھه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن و گرنگیی زۆر به ھه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment