کوردپرێس:
عەقید شۆن ڕایان وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی هەواڵی دسیفنیس پۆستی وتووە هێزی سووریای دیموکرات سەرقاڵە بە ڕێکخستنی ئوپەراسیۆنی کۆتاییی دژ بەداعشە لە دواێنی ڕووباری فورات کە دەکەوێتە بەری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ناوبراو زیادی کرد هێزی عێراقییش لە سنووری نێوان عێراق و هووریا مۆڵگە و بکنەی داعش بۆردومان دەکات و تەقەمەنی و مین لە ناوچەکە دادەنێت و بەو شێوازە یارمەتیدەری کوردی سووریا دەبێت بۆ ئوپەراسیۆنی دژبەداعش.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی فەڕەنساش لە زاری فەرماندەیێکی سووریای دیموکراتەوە هەواڵی دەستپێکردنی ئوپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری هاژینی ڕاگەیاندووە.
ئەو فەرماندەیەی هێزی سووریای دیموکرات گوتوویەتی تۆپخانە و هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی دژەداعش پاڵپشتیی ئوپەراسیۆنی زەمینیی هێزی کورد-عەرەبی سووریای دیموکرات دەکەن و بە تۆپخانەی سوپای ئەمریکا 15 تیرۆریستی داعش کوژراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە ڕوانگەی سووریی مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوەکانی داعشی بە 17 کەس زانیبوو.
ئەو فەرماندەیە کە ناوەکەی نەدرکێندراوە بە هەواڵدەریی فەرمیی فەڕەنسای وتووە شەڕ لە هاژین شەڕێکی سەخت دەبێت لەبەر ئەوەی داعش لەو ناوچەیەدا مۆڵگە و سەنگەرەکانی خۆی پتەو و قایم کردووە بەڵام بەوەشەوە هێزی سووریای دیموکرات ئەو ناوچەیە لە بندەست داعش ئازاد دەکات.
Your Comment