به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌تی تورکیا له ڕاپۆرتێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: به‌رپرسانی توركیا 48 سه‌رباز و هه‌شت كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كردوووه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری ره‌وتی خزمه‌ت و په‌یوه‌ندییان به كووده‌تاکه‌ی ته‌مووزی 2016وه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له ئێستادا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و توركیا به تۆمه‌تی پلانگێڕان بۆ كووده‌تاكه‌ی ساڵی 2016ی توركیا تۆمه‌تباری كردوووه به‌ڵام فه‌تحوڵڵا گوله‌ن هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ڕاشی‌گه‌یاندوووه که ده‌ستگیركراوه‌كان له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان و فه‌رمانه‌كانی دادگای ئیستانبوڵدا ده‌ستگیر كراون.
له دوای كووده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتوووه‌كه‌ی ساڵی 2016ی توركیاوه، ئه‌نقه‌ره ده‌ستی كردوووه به‌م كه‌مپینه و هه‌موو ئه‌و كه‌س و سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانه ده‌ستگیر ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به گوله‌نه‌وه هه‌یه.
نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له مانگی 3ی ئه‌مساڵدا ڕای‌گه‌یاند: توركیا 160 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیر كردوووه و ژماره‌یێكی هاوشێوه‌ی دیكه‌شی له كاره‌كانیان دوور خستۆته‌وه.
به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا به فه‌رمی زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سیان تۆمه‌تبار كراون و له زینداندان تاوه‌كوو دادگایی ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment