کاتی ئەوە هاتووە کە دەمیرتاش بە شکۆوە بگەڕێتەوە ساحەی سیاسی

بەشی تورکیا- ئەحمەد تاکان ڕاوێژکاری پێشووی عەبدوڵڵا گویل یازدەهەمین سەرکۆماری تورکیا کە چاودێرێکی سیاسیی ئەو وڵاتەیە لە یادداشتێکی خۆیدا کە ڕۆژنامەی یەنی چاخ بڵاوی کردۆتەوە نووسیویەتی ئەگەر هەیە پڕۆسەیێکی نوێی دانووستاندن لە تورکیا دەست پێ بکات و کاتی ئەوە هاتووە چاوەڕوان بکەین سەڵاحەدین دەمیرتاش بە شکۆمەندی بگەڕێتەوە.

کوردپرێس:

ئەحمەد تاکان ڕاوێژکاری پێشووی عەبدوڵڵا گویل لە یادداشتێکی ڕۆژنامەی یەنی چاجدا تیشکی خستۆتە سەر پڕۆسەی ساسیی تورکیا و دانیشتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و تورکیا و ڕووسیا لە تاران و نووسیویەتی: چاوێکم خشاند بە دانیشتنەکەی تاراندا و گوایا کۆمەڵێک ئیدعا باس کراوە کە ڕەنگە ئێران هێزەکانی خۆی لە سووریا و عێراق پاشەکشە پێ بکات. ئەبێ خۆمان لە گێلی و کوێری دابێت ئەگەر ئەوە لەبەر چاو نەگرین کە ڕووسیا قازانج و بەرژەوەندیی دەست کەوتووە لە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، هەر بۆیەش بەوریایی کار دەکات. بە هەموو ئەمانەشەوە پرسیارەکە ئەوە کە لەمەودوا تورکیا چیی بەسەر دێت؟

ناوبراو لە درێژەی یادداشتەکەیدا نووسیویەتی: پێشتریش وتوومە کە چەک داماڵین پەکەکە و ئەوەی کە بڵێت "ئەوا چەکم داماڵی" وادەکات وڵاتانی ئەورووپی تورکیا ناچار دەکەن پڕۆسەیێکی ئاشتی دەست پێ بکات و ئەگەر بە ڕواڵەتیش بووبێت ئەنقەرە ناچار دەبێت کە دان بە فەرمی بوونی پەکەکەدا بنێت. ئەوەش واتای چارەسەرێکی نوێی دەبێت لە تورکیا. ئەگەر بە بیرتان بێتەوە ئەمریکا بە فەرمی پێشنیارێکی بە ئەنقەرە داوە بۆ هاوکاریکردنی یەپەگە. عەبدوڵڵا ئوجەلان پەراوێز خراوە و کارەکتەرێکی نوێ هاتۆتە ئاراوە. کاتی ئەوە هاتووە کە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە شکۆداری بگەڕێتەوە.

News Code 38001

Your Comment

You are replying to: .
captcha