ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا ڕکابەرە سیاسییەکانی بەند دەکات

بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریا تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا کە گوایا ڕکابەرە سیاسییەکانی خۆی کە ناوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ENKSیان لێ نراوە زیندان دەکات.

کوردپرێس:

ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکداوتوویەتی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لەلایەن حیزبی کوردیی سووریای دیموکراتەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و ڕکابەرە سیاسییەکانی خۆی کە ناوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا ENKSیان لێ نراوە زیندان دەکات.

ڕوانگەی مافی مرۆڤ ئەو تۆمەتەی خستۆتە پاڵ یەپەگە کە ژمارەیێک لە ئەندامانی ئەنکەسەی دەستبەسەر کردووە و ئێستاش بێ سەرۆشوێنن.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئەنەکەسە وتوویانە ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە بێ سوئال و جواب زیندان کراون و هەندێکیان بۆیان نییە پارێزەر بگرن و هەندێکیشیان هەر بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە قبووڵ نەکردنی بەرپرسیارێتیی ئەو وەزعە لە لایەن ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریاوە دەگرێت و دەڵێت هێزی پۆلیسی ئەو ناوچەیە کە بە ئاسایش ناسراوە ڕکابەرە سیاسییەکان دەستبەسەر دەکات.

لامە فاکح جێگری سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتوویەتی ئێستا ئیدارەی خۆسەری کورد لە باکووری سووریا بەرپرسیارە لە ئاسایشی ناوچەکە و دەبێت خۆی بە بەرپرسیار بزانێت لە بەرانبەر پاراستنی مافی دەستبەسەرکراوان و پێدانی زانیاری بە بنەماڵەکانیان.

News Code 37981

Your Comment

You are replying to: .
captcha